سنورمیدیا – تایبەت

وابڕیارە بەم زووانە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەربكرێت.

سنورمیدیا لە سەرچاوەیەكی باڵای ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە زانیویەتی، بە تۆمەتی گەندەڵی و هەڕەشەكردن لە سەرمایەداران و هاوڵاتیان فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك سەركردایەتی یەكێتی دەردەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی”تائێستا وابڕیارە فەرمانی دەستگیركردنەكە شەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بگرێتەوە”.

رۆژی 27-7-2021، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەكە لە برایانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی پۆڵا شێخ جەنگی، بەرپرسی پێشووی دەزگای دژەتیرۆر وئاسۆ شێخ جەنگی، نوێنەری پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوسیا دەركرا.

هەروەها ڕۆژی 30-7-2021، بەتۆمەتی گەندەڵی لە پۆستی بەڕێوەبەری پێشووی تەرندروسی سلێمانی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ د.میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەركرا.