پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە خولی بەهارە هێنا و بۆ ماوەی مانگێک دەچێتە پشووی فەرمییەوە.
د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، به به‌یانێك كۆتایى خولی به‌هاره‌ى راگه‌یاند، بەمه‌ش پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک دەچێتە پشووی فەرمییەوە، هەرچەندە پشووی بەهارەی پەرلەمان دەبوایه لە مانگەکانی (7) و (8) بووایە، بەڵام پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە بەیانێکدا رایگەیاند “به‌پێى بڕیارى ژماه (7)ى ساڵی 2021، ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له 2021/7/31 كۆتایى دێت و پاڵپشت به‌م بڕیاره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی (خولى به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانى دا)”.
