به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1ی ئابی 2021، ئاسمان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌ری نمه‌بارانیش له ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بێت.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ینێ به گشتی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه، به تایبه‌تی سنووری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین.
وتیشی: “كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رما ئاسایی ده‌بن، چونكه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له مانگه‌كانی ته‌مموز و ئابدا تۆمار ده‌كرێن، خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت و دۆخه‌كه جێگیر ده‌بێت”.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌مڕۆ له سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 42 پله ده‌بێت و نزمترین پله 30، سبه‌ینێ به‌رزترین پله 40 پله ده‌بێت.