دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره نه‌ژادپه‌ره‌ستانه‌ی له شاری كۆنیای توركیا هێرشان كرده سه‌ر ماڵه كورده‌كه له زیندان ئازاد كران، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كان هێرشیان كرده‌وه سه‌ر ماڵی هه‌مان خانه‌واده كورده‌كه و وێڕای كوشتنی 7 كه‌س، ئاگریان له خانووه‌كه‌شیان به‌ردا.
عه‌بدولڕه‌حمان كارابولوت، پارێزه‌ری ئه‌و خانه‌واده كورده رایگه‌یاند، دوای ئازادكردنی هێرشكاره نه‌ژادپه‌ره‌سته توركه‌كان له زیندان، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هێرش كرایه‌وه سه‌ر هه‌مان خانه‌واده و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كورده‌یان كوشت، كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتوون، له‌ناویان 3 ئافره‌ت هه‌بوون.
هه‌روه‌ها وتی: دوای كوشتنی ئه‌و 7 كه‌سه، هێرشبه‌ران ئاگریان له خانووی خانه‌واده كورده‌كه به‌ردا و ماڵه‌كه‌شیان سووتاند.
پارێزه‌ری خانه‌واده كورده‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌یان جار هۆشدارییان داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتداران، كه ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هۆشدارییه‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا و ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كورده له‌لایه‌ن توركه نه‌ژادپه‌ره‌سته‌كانه‌وه قه‌تلوعام كران.
ناوی ئەو کەسانەی کوژراون بەمشێوەیەیە: یاشار دەدەئۆغوڵڵاری، باڕش دەدەئۆغوڵڵاری، سەرپیل دەدەئۆغوڵڵاری، سێراپ دەدەئۆغوڵڵاری، ئیپەک دەدەئۆغوڵڵاری، مەتین دەدەئۆغوڵڵاری و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری.