د. ئارام رۆستەم، راوێژکار لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، تائێستا نزیکه‌ی 314 هه‌زار کەس لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینییان وەرگرتوەو جەختیش دەكاتەوە كە ئەوان به‌رپرسیارن له دابینکردنی ڤاکسینێکی ته‌واو سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتیان و دەشڵێت، وەزارەتی تەندروستی عێراق، چۆن بۆ باشور‌و ناوەڕاستی عێراق ڤاكسین دابین دەكات ئاواش بۆ هەرێمی كوردستان دابینی دەكات.
ئەو قسانەی د. ئارام رۆستەم لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا هاتون بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە.
د.ئارام رۆستەم رایگەیاندوە”دیاره ئه‌و ڤاکسینه‌ی که بۆ کوردستان دێت به‌شێکه له‌و بڕه ڤاکسینه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ گرێبه‌ستی کردوه له‌گه‌ڵ (COVAX) که بڕیار وایه له‌ساڵی 2021، لە 20%ی دانیشتوانی عێراق بکوترێت به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، ئه‌و بڕه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدراڵه‌وه بۆمان دێت به‌گوێره‌ی دانیشتوانی پارێزگاکان دابه‌شده‌کرێت چۆن بۆ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق دابینی ده‌کات ئاواش بۆ هه‌رێمی کوردستان دابین ده‌کرێت و پرۆسه‌که به‌رده‌وامه.”
سەبارەت بە ئاماری ئەو کەسانەی تا ئێستا ڤاکسینیان وەرگرتوە لە هەرێمی کوردستان د.ئارام بۆستەم وتویەتی”داتایه‌کمان لایه ئه‌و ڤاکسینه‌ی که بۆ هه‌رێمی کوردستان هاتوه نزیکه‌ی 500 هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه، ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی وه‌رگیراوه تا ئێستا کۆی گشتی نزیکه‌ی 314 هه‌زار ڤاکسین وه‌رگیراوه به‌هه‌ردو ژه‌مه‌که، واته ئه‌گه‌ر ڕێژه بیڵێین لە 3% بۆ 4% دانیشتیوانی هه‌رێمی کوردستان کوتراوه، به‌ڵام وه‌کو (Target group) وه‌کو گروپه به‌ته‌مه‌نه‌کانیان پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی کۆرۆنان نزیکه‌ی له 80% دەكات.”
لەوەڵامی ئەوەی كە هەندێک لە هاوڵاتیان دەڵێن سەرەڕای ناونوسیکردنی خۆیان بۆ ڤاکسین هێشتا نەیانتوانیوە ڤاکسینەکان وەربگرن، راوێژكارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتویەتی”هۆکاره‌که‌ی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئه‌و بڕه ڤاکسینه بۆ 20%ی دانیشتیوانی هه‌رێمی کوردستانه بۆ ئه‌و گروپانه‌ن که (Risk group) واته گروپی مه‌ترسیدارن، ئه‌وانه‌ی که چاره‌سه‌ری کۆرنا ده‌که‌ن له پزیشکان و کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 60 ساڵه‌وه‌یه‌و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی شه‌کره‌و دڵ و نه‌خۆشی تریان هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌یه زیاتر، به‌داخه‌وه سه‌ره‌تا خه‌ڵک که‌متر ده‌هات بۆ کوتان به‌ڵام ئێستا خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر خۆی تۆمار کردوه، ڕه‌نگه ئه‌و ته‌مه‌نه ته‌مه‌نی کوتان نه‌بێت ئه‌وه‌ی ئێمه بۆمان دیاریکردوه، بۆیه زۆرجار توشی ئه‌وه ده‌بن که ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕێ بکه‌ن.”
هەروەها وتوشیەتی”به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه داواکاری له‌سه‌ر ڤاکسین یه‌کجار زیادیکردوه ئێمه به‌ڕاستی ناتوانین ئه‌و بڕه ڤاکسینه بۆ هه‌مو خه‌ڵکی دابین بکه‌ین بۆیه داوا له‌و که‌سانه ده‌که‌ین که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 60 ساڵیه‌وه‌یه‌و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ئه‌وانه زیاتر بێن، ئه‌وانه‌ش که ناویان تۆمارکراوه ئه‌وانه‌ش ناوه‌کانیان دێته‌وه.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵمانداوه خۆمان ڤاکسین بکڕین بۆنمونه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاکسین قسه‌مان کردوه له‌وانه کۆمپانیای فایزه‌رو کۆمپانیای ئه‌سترازێنیکا و کۆمپانیای سینۆفارم له گفتوگۆداین به‌ڵام هێشتا نه‌مانتوانیوه گرێبه‌ستێکی یه‌کجاری بکه‌ین له‌گه‌ڵیان.”
جەختیشی كردۆتەوە كە “بێگومان ئێمه به‌رپرسیارین له دابینکردنی ڤاکسینێکی ته‌واو سه‌لامه‌ت ئه‌گه‌رنا چه‌نده‌ها کۆمپانیا هاتبون و وتیان ڤاکسینتان بۆ دێنین به‌ڵام نه‌یانتوانی ته‌خویلی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر بهێنن.”