شارەزایەكی كەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی عێراق دەڵێت: لە سبەی شەممەوە ئەگەری باران بارین لە هەرێمی كوردستان تا كۆتایی هەفتەی داهاتو هەیە.
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد دوری لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، لە رۆژی شەممەوە ئەگەری بارانبارین هەیە لە چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی کوردستان و تاوەکو هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم گۆڕانکارییە لە کەش و هەوادا لە ئەنجامی دروستبونی پەڵە هەوری گەورە لە ئاسمانی چەند ناوچەیەک دەبێت، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان ئەوە رودەدات.