لەراگەیەندراوێکدا کەبنەماڵەی رفێندراوەکان بڵاویان کردوەتەوە ئاشکرایدەکەن کە هێزێکی دەزگای زانیاری ـ دەباشان،شەوی ۲۷لەسەر ۲٨ی ۷ی۲۰۲۱ بەفەرمانی ڕاستەوخۆی بافل تاڵەبانی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵێک لەشاری قەیوان لەنزیک گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی و ئەو پێنچ کەسەیان ڕفاندوە.
بەپێی زانیاریەکانی ڤەدەنگ ،ئەو پێنچ کەسە پااسەوانی عەمید گۆران بەرزان رەشیدی بەرپرسی پێشوی دەزگای زانیاری بون لەگەرمیان،کاتێک کەهێزەکەی دەزگای زانیاری ـ دەباشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەوبەرپرسە خۆی لەوێ نەبوە،بۆیە پێنچ لەپاسەوانەکانیان ڕفاندوە.
دەقی بەیاننامەکە:
بانگەوازێکی بەپەلە
بۆ بەڕێزان
– سەرۆکایەتی پارلەمانی کوردستان
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
– سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
-دەسەڵاتی دادوەری
– سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان
– سەرجەم دەستە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
– سەرجەم کونسوڵخانەکان لە هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی جیهان لە عێراق
– نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق.
– رایگشتی.
شەوی ٢٨لەسەر٢٩ی ٧ی ٢٠٢١، ھێزێکی ئەمنی لە شاری سلێمانی سەر بە دەزگای زانیاری و بە فەرمانی راستەو خۆی سەرۆکی دەزگاکە وبە ئاگاداری (بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی)، و بە (٥٠) ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی سوک و قورسەوە ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەمان لە قەیوان سیتی لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی و بە شێوەیەکی زۆر نا مرۆڤانە و دوور لە هەموو یاسا و رێسایەک (٥) کەسی خێزانەکەمانیان رفاندوە بە ناوەکانی(بینای نەبەرد، سەرمەد محمد، دێراو عومەر، دیار ھیجران ، سامان عومەر) و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی لە لایەن ئەو چەکدارانەوە رفێندراوون، هیچ سکاڵا و تۆمەتێکیان لەسەر نیە و سەرجەمیشیان کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیانن.
ئێمە وەک بنەماڵە و کەسوکاری ئەو رفێندراوانە لە رێگەی ئەم بانگەوازەوە داوای ئازادکردنیان دەکەین و داواکاریشین سەرجەم لایەنە پەیوندیدارەکان بەزووترین کات بێنە سەر خەت و رێگە لەم رەشبگیریە بگرن کە لە شاری سلێمانیدا دەگوزەرێت، لە ئێستادا مەترسی لە سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان لە ئارادایە و ئەو گروپ و تاقمەی کە ئێستا لەو دەزگایە دەستبەکاربوون بە ناوی چاکسازییەوە کەوتونەتە تەسفیەی سیاسی و شەخسی و هەر کەسێکیان بوێت بێ سەروشوێنی دەکەن.
هەر لێرەوە هەموو لایەکیش ئاگادار دەکەینەوە ژیانی ئەو کورانەی ئێمە لە ئەستۆی دەزگای زانیاری و بە دیاریکراوی سەرۆکی دەزگاکە و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دایەو و داواکارین بە زووترین کات ئازادیان بکەن.بە پێچەوانەوە هەموو رێکارێکی یاسایی و مەدەنی لە ناوخۆ و دەرەوە دەگرینە بەر.
لەگەڵ رێزدا.
بنەماڵە و کەس و کاری رفێندراوەکان