سنورمیدیا
 
هەرچەندە هەواڵی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە كوردستانی بەجێ هێشتووە، بەڵام لاهور شێخ جەنگی، لە ئێستادا لە شاری سلێمانییەو كوردستانی بەجێ نەهێشتووە.
 
لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە فڕۆكەخانە بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بەوەكراوە، ناوبراو ئەمشەو كوردستانی بەجێهێشتووە.
 
سنورمیدیا زانیویەتی ئەو وێنەیەی بڵاوكراوەتە مێژووەكەی بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا، لاهور شێخ جەنگی، لە شاری سلێمانییە.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە فڕۆكەخانە