گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لەسەر قەڵای چەمچەماڵ لەو قەزایە لە كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆ بۆ تیك تۆك بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تائێستا هۆکارەکەی نادیارە. 

 

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێشنجشەممە گەنجێک لەسەر قەڵای چەمچەماڵ بە گولـلەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.”

 

وتیشی، “گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە و لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت بۆ پشکنین.”

 

سنورمیدیا ئەوەی زانیوە ئەو گەنجە لەكاتی تۆماركردنی ڤیدیۆ بۆ تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك فیشەك لەدەستی دەرچووە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.