لە كۆبوونەویەكیدا لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی سنووری هەولێر، دەربازی كۆسرەت رەسول رایگەیاند: دەبێ هەموو وزەو تواناكان لەپێناو سەرخستنی یەكێتی لە پرۆسەی هەڵبژاردن بخرێتەكار.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-7-2021، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی سنووری هەولێر كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی تایبەتی دەرباز كۆسرەت رەسول، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە هەرێم كەمال ئاغاو د. مەجید حەمەدەمین ئەندامانی سەركردایەتی ئامادەی بوون، دەرباز كۆسرەت رەسول كورتەیەكی لەبارەی دۆخی یەكێتیی و دۆخی كوردستان خستەڕوو، ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر خستەڕوو و رایگەیاند كە دەبێ هەموو وزەو تواناكان لەپێناو سەرخستنی یەكێتی لەپرۆسەكە بخرێتەكارو دووپاتیشی كردەوە كە بە بەشداری هەمووان دەتوانرێ پلان و بەرنامەی باش و جدی دابنرێ و جێبەجێ بكرێت.
كۆبوونەوەكە بەگفتوگۆی هەڤاڵان و گۆڕینەوەی سەرنج و رای جیاوازی بەشداربووان كۆتایی هات و جەخت لە بەردەوامی كۆبوونەوەكان و سوود وەرگرتن لە توانا جیاوازەكان كرایەوە.