سۆشیاڵ میدیای نزیک لە ماڵی جەڵال تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی دەستگیرکردنی میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هێزێکی ئەمنیی تایبەت چوونەتە ماڵی ناوبراو.
لەدوای دەرکردنی فەرمانى دەستگیرکردن بۆ میران محەمەد ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى، سۆشیاڵ میدیای نزیک لە ماڵی تاڵەبانی بڵاویانکردەوە، هێزێکی تایبەت چوونەتە ماڵەکەی بەمەبستی دەستگیرکردنی.
ئەو سێ تۆمەتە پەیوەندیدارن بەو کاتەى کە میران محەمەد بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بووە، پێش ئەوەى ببێتە پەرلەمانتارى عێراق.
هەر سێ دۆسیەکە پەیوەندیان بە پارەوە هەیە، کە یەکێکیان پەیوەندى بە خەرجکردنى نزیکەى ملیارێک و 500 ملیۆن دینارەوە هەیە و فەرمانى دەستگیرکردنەکە لەسەر ئەم دۆسیەیە دەرکراوە.