ئەمڕۆ بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری لە گەرمیان لەناو ماڵەكەی خۆی لە لایەن هێزێكی تایبەتەوە دەستگیركرا
عەمید گۆران بەرزان رەشید ، بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاریی لەگەرمیان ، لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە لەماڵەکەی خۆیدا لەشاری سلێمانی دەستگیرکرا
تائێستا هۆكاری دەستگیركردنی ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای زانیاری نەزانراوە، بەڵام سنورمیدیا ئەوەی زانیوە كە پەیوەندی بە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتییەوە هەیە.