بەتۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەكەی پێشوویدا، فەرمانی دەسگیركردن بۆ د. میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەرچووە.
سنورمیدیا لەسەرچاوەیەكی باڵاوە زانیاری ئەوەی پێدراوە، لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سكاڵای یاسایی دژی د. میران محەمەد، بە تۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەكەی پێشووی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی تۆماركراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا فەرمانی دەستگیركردن بۆ پۆڵا شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی دەركرا.