گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه كامێرای چاودێری چێشتخانه‌یه‌كی نه‌ریتی له میسر تۆماركراوه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆته باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری” الوطن” ی میسری بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه دوای ئه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ر له‌كاتی نانخواردن گفتوگۆ ده‌كه‌ن ده‌بێت به شه‌ڕیان و ئافره‌ته‌كه قاپێك له‌و خواردنه‌ی له‌به‌رده‌میاندایه ده‌كات به‌سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌یدا له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له چێشتخانه‌كه بوون.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه داوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه ئه‌مه ته‌نها نمایش بێت و مه‌به‌ست لێی ناودار بوونی چێشتخانه‌كه بێت،به‌ڵام خاوه‌نی چێشتخانه‌كه سزای كارمهندهكانیداوه به‌هۆی دزه پێكردنی ئه‌م ڤیدیۆیه چونكه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی قسه‌ی نه‌شیاوی زۆر به چێشتخانه‌كه وتراوه.