فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بارهی بڵاوبوونهوهی دهنگۆی بهكرێدانی ژمارهیهك نهمامگهی حكومی روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
دهقی روونكردنهوهكه
ئەمڕۆ لە سایتی تۆڕی میدیای رووداودا هەواڵێک لە بارەی بە کرێدانی هەندێ نەمامگەی حکومی بڵاوکراوەتەوە، کە ئاوێتەی چەواشەکاری کراوە و دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشنالانەیان تێدا بەکارهێناوە.
ئەم هەواڵە کە گوایە لە بارەی لێدوانی حیزبێک داڕێژراوە هەر لە مانشێتەکەیەوە بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم سازکراوە و لە ناونیشانی هەواڵەکەدا بەکرێدانی نەمامگە بە خیانەتی نیشتیمانی پێناسەکراوە.
هەم بۆ ئەو کەناڵە، و هەم بۆ ئەو حیزبە روونی دەکەینەوە کە بەکارهێنان و بە کرێدانی موڵکی میری زۆر باو و یاساییە و لە بەرامبەردا بەکارهێنانی دەستەواژەی خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتێکی قورسە و پێویستە ئامەدەبن بەرپرسیاریەتی ئەم تۆمەتهەڵبەستنانە هەڵگرن.
حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و رێگری کردن لە گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو هەموو موڵک و ماڵە گشتیەی بە هەدەر دراون.
بێگومان کەسانێک بە پڕۆسەی چاکسازی سەغلەتن و هەوڵی ئەو جۆرە چەواشەکارییانە دەدەن، بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە لە بەرامبەر ئیرادەی چاکسازیدا مایەپوچ دەردەچن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
28ی تەمموزی 2021