هەركی جەوهەر ئاغا كوڕی سەرۆك عەشیرەتی هەركییەكان ئاماژەی بەوەکرد لەو سەردانەی ئێمە بۆ لای بەڕێز بافڵ تاڵەبانی باسمان لە دۆخی ناوخۆی یەکێتی و هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی چارەسەر کرد، چونکە یەکخستن و ڕێکخستنەوەو بەهێزکردنی یەکێتی خواستی هەمووانە، جیالەوەش ئاماژەمان بەوەکرد کە هەر بە گوڕو تینی جاران کار بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین لە بادینان و هەولێرو موسڵ، هەروەها دوپاتمانکردەوە کە هەر بڕیارێک بۆ بەهێزکردنی پێگەی یەکێتی بدرێت پابەند دەبین.

شێخ هەركی كوڕی جەوهەرئاغای هەركی سەرۆك عەشیرەتی هەركی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە ساڵێكە ئێمە لەناو ڕیزەكانی یەكێتی نشتیمانی كاردەكەین بە پێویستمانزانی كە لە نزیكەوە سەردانی بافڵ تاڵەبانی بكەین بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ یەكێتی نشتیمانی و كانیدەكانی لە هەڵبژاردنەكان دووپاتبكەینەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە كۆبوونەوەكەدا دڵنیاماندایە بافڵ تاڵەبانی كە كاروخەباتمان لەناو یەكێتدا بەردەوام دەبێت، بۆیە جەختمان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە لە ئێستا و داهاتوودا لەلایەن یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی (بافڵ تاڵەبانی)یەوە هەر ئەركێكمان پێبسپێردرێت بە زیادەوە جێبەجێی دەكەین، بۆیە لەڕێگەی ئەو كۆمیتانەی كە بۆ هەركییەكان كراونەتەوە لە سنووری مەڵبەندەكانی هەولێر و موسڵ و بادینان، هەموو ئامادەكارییكمان كردووە بۆسەرخستنی كاندیدەكانی یەكێتی لەو سنورانەدا.

شێخ هەركی كوڕی جەوهەر ئاغای هەركی ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكانی (بافڵ تاڵەبانی) بڕیاری یەكێتی نشتیمانی كوردستانن بڕیای ماڵی مام جەلالن، بۆیە ئێمە پابەندی هەر بڕیارێكین كە لەماڵی مام جەلال و بافل تاڵەبانییەوە بدرێت، چونكە لە ئێستا هەموو دەستەڵاتەكانی یەكێتی لای (بافل تاڵەبانی)یە وە بەدڵنایشەوە هەر بڕیارێك لەبەرژەوەندی یەكێت نشتیمانی كوردستاندا بێت ئەوان دەریبكەن ئێمە پشتوان و جێبەجێكاری دەبین.