مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی تۆماركردنی ناوچه‌ی هه‌ورامان له لیستی شوێنه‌واره مێژوییه‌كان پیرۆزبایی له هه‌ورامیه‌كان و ته‌واوی كوردستان ده‌كات.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بە بڕیاری ئەم دواییەی ڕێكخراوی جیهانیی پەروەردەیی و زانستی و فەرهەنگیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) زۆر خۆشحاڵم كە تێیدا ئەو بەشەی ناوچەی هەورامان كە كەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خراوەتە نێو لیستی شوێنەواری گرنگی مرۆڤایەتی.
بارزانی باسی له‌وه‌شكردوه، هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە كە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی لە فەرهەنگ و ئەدەب و مێژوو و شۆڕش و سیاسەت و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبووە.
بێگومان ئەو بڕیارەی یونسكۆش دەستكەوتێكی ترە بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەی هەورامان. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی هەورامان دەكەم و هیوای ئارامی و پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
رۆژی 27/7/2021 به‌بڕیاری ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ناوچه‌ی هه‌ورامان خرایه لیستی شوێنه‌واره مێژوییه جیهانیه‌كانه‌وه.