وته‌بیژى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌ڵێت” كه‌سێك له‌سه‌ر بردنى پاره‌كه‌ى پۆلیسى دارستانى كفرى ده‌ستگیر كراوه”.
دوێنێ له ناوبازارى شارى كه‌لار له‌كاتى نان خواردنى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى موچه‌ى كارمه‌ندانى پۆلیسى كفریان وه‌رگرتبو به‌شێك له پاره‌كه دزرا و تا ئێستاش پاره‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند: تا ئێستا كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسه‌یه ده‌ستگیر كراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.