بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی( چوارشەممە) پلەكانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا بێت و ڕوو لە دابەزین بکەن.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (27ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە “بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی، ئەمڕۆ سێشەممە لەهەولێر بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سەدی دەبێت، لەسلێمانی 46 پله‌، هەڵەبجە 46 پلە، دهۆک 44 پله‌ و کەرکوک 48 پلە دەبێت.

 

ئاماژە بەوەش کراوە “سبەی (چوارشەممە) پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن، لەهەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 پلە،هەڵەبجە 43 پلە، دهۆک 41 پله‌ و کەرکوکیش 44 پله‌ دەبێت.

 

بەگوێرەی پێشبیینەکان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانیی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان پێنج کیلۆ مەتر بۆ 15 کیلۆ مەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا.