كەمێك پێش ئێستا پارەی مووچەی پۆلیسی دارستانی كفری دزرا.
بەرپرسێكی باڵای حكومی لە ئیدارەی گەرمیان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند، لەكاتی گواستنەوەی مووچە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی كفری، مووچەكە دزراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
سنورمیدیا زانیویەتی لەكاتی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پۆلیسی دارستان، لیژنەكە لە چێشتخانەیەك لایانداوە بۆ پشودان و نان خواردن.
بەپێی وتەی ئەو لیژنەیە”دەرگای ئۆتۆمبێلەكەیان دانەخستووە و مووچەكە دزراوە”، لە ئێستادا تەواوی ئەو لیژنەیە لەژێر لێكۆڵینەوەدان.