مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی هەواڵی پێشێلكردنی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی، لەلایەن بەرپرسی مەڵبەندەوە ڕوونكردنەوە دەدات.
دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە مەڵبەندی گەرمیان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەو هەواڵە بەناڕاست وەسف دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە سنورمیدیا تەواوی زانیارییەكانی لە مەڵبەندی گەرمیان و هێزە ئەمنییەكانی گەرمیانەوە دەستكەوتووە.
دەقی ڕوونكردنەوەكە:
بۆ ڕای گشتی
بابەت / ڕوون کردنەوە
دوابەدوای بڕیارەکەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی
جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز پۆڵای شەهیدسیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیان پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە و جێ بەجێکردنی بڕیارەکەی بەڕێز کاک قوباد بەنوسراوی فەرمی کە وێنەیەکی لەم ڕوون کردنەوەیەدا هاتووە،
هەمووئۆرگانەکان هەڤاڵانی سنووری مەڵبەندی۱۱ڕێکخستنی گەرمیانی ئاگادارکردەوە کە پێویستەپابەندی بڕیارەکەی بەڕێزکاک قوباد تاڵەبانی جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن ،
لەم ڕوون کردنەوەیەدا سەرلەبەری ئەو پروپاگەندانە ڕەت دەکەینەوە کە چەند پەیج و ئەکاونتێکی سێبەر کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما دەربارەی ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ کە گوایەسەرپێچی کراوە لەلایەن دەستەی پاسەوانی بەڕێز لێپرسراوی مەڵبەندی۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیان بەرانبەر برایانمان لە هێزەکانی ناوخۆ لە بازگەیەک لەشاری کەلار
وێڕای بەدرۆخستنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵانە کە بەمەبەست و بەئامانج کردنی بەڕێزلێپرسراوی مەڵبەندکراوە ڕێکاری یاسای دەگرینەبەر لەڕێگەی دادگاوە
لەکاتێکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەموولایەک زیاتر خەباتی کردووە بەئامانجی سەروەری یاساو بەردەوام دەبێت لەم هەنگاوە ، جێگەی ئاماژەپێدانە بەڕێز لێپرسراوی مەڵبەند کەسێکی یاساییەو زیاتر لەگەڵ سەروەری یاسا دایە
مەڵبەندی۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیان