بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوای قەدەخەی هاتووچۆی گشتیی دەکات و دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دەچینە قۆناخی هەرە ترسناکی کۆرۆنا.
 
دکتۆر رەهێل فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان وتی، “تاوەکو هەفتەی داهاتوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا یەکجار زۆر دەبێت.”
 
دکتۆر رەهێل فەرەیدوون دەشڵێت “جگە لەدەوامی وەزارەتی تەندروستی، داوای وەستاندنی دەوامی فەرمانگەکانی حکومەت دەکەین.”