یەکێک لە قوربانیانی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی دەریای ئیجە، کچ پەنابەرێکی کوردی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ” لە ڕووداوی چەند ڕۆژی ڕابردووی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی نزیک دوورگەی کریتیی یۆنان کچێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی مونیرە حەیدەری خنکاوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “مونیرە حەیدەری خەڵکی گوندی زەردۆیی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان بووە.”
ڕۆژی پێنجشەممە 22ی تەموزی 2021، یەختێک بە 45 کۆچبەرەوە کە زۆربەیان کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە ئاوەکانی دوورگەی کریتیی یۆنان ژێرئاو کەوت.
تا ئێستا 37 کەس لەو کۆچبەرانە ڕزگارکراون و چارەنووسی چەند کەسێکی دیکەیان نادیارە کە زۆرینەیان کوردن.