شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و عیراق.
به‌بۆنه‌ی 12هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كرد و رایگه‌یاند: “به بۆنه‌ی دوانزه‌هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی و گشت ئه‌ندام و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م”.
ئه‌وه‌شی وتووه: “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و عیراق، هیواخوازم ئه‌م یادانه بكه‌ین به ده‌رفه‌تێك بۆ یه‌كڕیزی و دروست كردنی كۆده‌نگیه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان پارته سیاسییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كان”.
25ی تەمموز ساڵی 2009 لیستی گۆڕان بەسەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و 25 کورسی پەرلەمانی لەکۆی 111 کورسی بەدەستهێنا، بەوەش بزوتنەوەکە بووە دووەم فراکسیۆنی پەرلەمان و گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.