چراخان ڕەفیق، هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی ڕوونکردنەوەیەکى سەبارەت بە کاردانەوەکانى چاوپێکەوتنەکەى چەند رۆژى رابردووی بڵاوکردەوەو دەڵێت “من ئەو قسانەی كردوومه هەندێك لەو قاچاخچی و تەزویر چیانه دەگرێتەوه كه لەژێر ناوی حكومی و حزبیشەوه، غەدریان لە میللەت كردوه و پارەی میللەتیان بەهەدەر داوه”.
چراخان ڕەفیق رایگەیاند “راستەوخۆ هیچ كێشەیەكم لەگەڵ نیچیرڤان بارزانیدا نەبووه، كێشەم لەگەڵ ئەو كەسانەدا هەبووه كه زەرەریان لە حكومەتەكەی كاك نیچیرڤان و میللەتی كورد داوه، بەڵام لەلایەن نەیارانی من و پارتیشەوه دیسان دەستكرا بەدیعایه و هەڵبەستنی بوختان بۆ زیادكردنی دوژمنەكانمەوه نانەوەی ئاژاوه له نێوان من و كاك نیچیرڤان”.
بەوتەی چراخان ڕەفیق ئەو كەسانه دەبێت بدێنه دادگا كه تەزویریان كردوه و پارەی میللەتیان بردوەته دەرەوەی وڵات، فەرمانبەرەكانی وەزارەتی سامانه سروشتیەكان دەبێت بدرێنه دادگا كه شەریكه بەشبوون، دەبیت حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیش و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێمیش پشتگیری دادگاییكردنی ئەم گەندەڵانه بكەن.
لەچەند رۆژى رابردوودا چراخان رەفیق لە چاوپێکەوتنێکدا چەندین زانیارى هەستیارى سەبارەت بە دۆسییەى نەوت لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا کردو راشیگەیاند کە نێچیرڤان بارزانى هەڕەشەى لێکردوەو لەئێستاشدا لە مەسیف سەلاحەدین دەست بەسەرەو رێگای پێ نادرێت سەردانى دەرەوەى بکات.