نوسینگەی تایبەتی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، رایدەگەیەنێت، لەزگەی ڕەشی سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانیان لێدەكەنەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە” لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز خاتوو شاناز ، پێش هەموو کەس ئێمە پابەندی یاساین، وەک پشتگیری و پشتیوانی لەبڕیاری بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کاک قوباد تاڵەبانی ، ئەمشەو بڕیارماندا لەزگەی ڕەش لەجامی سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانمان بکەینەوە”.
ئاماژە بەوەشكراوە”ئێمە هەمیشە دژی بەکارهێنانی جامی ڕەش بووین بەڵام لەسەردەم و دۆخێکدا پێویست بووە ، ئەمڕۆ کە هەنگاو بەرەو قۆناغێکی تر دەنێین بەدڵنیایی یەکەم کەس دەبین پابەندی یاسا دەبین”.
لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمڕۆوە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و چەكی بێ مۆڵەت دەستی پێكردووە.