لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” هیچ بەرپرس نیم لەو قسانەی بەناومەوە بڵاودەکرێنەوە و لە پەڕەی فەرمیی خۆم بۆچوونەکانم بێ ترس بڵاودەکەمەوە”.
لیلۆز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێك له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوییەوە،روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:”ماوه‌یه‌كه له‌ھه‌ندێك په‌یجی بێسه‌روبه‌ر و به‌كرێ گیراو لێدوان و قسه‌ی نه‌شیاو به‌ناوی به‌نده‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌كاونتی تایبه‌ت له فه‌یس بووك به‌ناوی به‌نده‌وه كراوه‌ته‌وه كه له‌وێشه‌وه قسه‌ی بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كرێته‌وه”.
دەشڵێت:” به‌پێویستم زانی بۆ ھه‌موو لایه‌كی روون بكه‌مه‌وه، كه جگه له ئه‌كاونتی ره‌سمی خۆم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه بێ‌ترس و راستگۆیانه راوبۆچوونی خۆمی تێدا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، ھیچ به‌رپرس نیم له‌و بابه‌تانه‌ی له‌و شوێنانه بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌ویتر پیلان و ھه‌ڵمه‌تی شكستخواردووانه كه كاری له‌مێژینه‌یانه بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵی و شكسته‌كانیانه”.