هەڵۆ ساڵح
بەشی دووەم
١. سەرای ئەولیائ دەم-Saraya Awliya al-Dam (SAD).
 
سەرای ئەولیائ دەم گروپێکی بچوکی دیارە کە لینکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ میلیشیاکانی (عەسائب ئەهل حەق) هەیە. سەرای ئەولیائ دەم لەلایەن میلیشیاکانی ئەسائب ئەهل حەقەوە بە کارهێنراون بۆ هێرشکردنە سەر کەسایەتی سەربازی و کاروانەکان و شاند و باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق و موشەک هەڵدان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
 
واتای ناوی سەرای ئەولیائ دەم بە مانای “هاوەڵانی پاسەوانانی خوێن” دێت.
 
-جۆری بزاوتیان
گروپێکی دیارن و جوڵەی سەربازی و ئۆپراسیۆنیان هەیە و دژە ئەمریکان.
 
-مێژوو و ئامانجیان
.گروپێکی دیاری بچوکە
.سەرای ئەولیائ دەم لە مانگی هەشتی/٢٠٢٠ دەرکەوتن کاتێک کە هێرشیان کردە سەر کاروانێک کەل و پەلی سەربازی ئەمریکا و دواتر لە کەناڵە تایبەتیەکەی خۆیانەوە لە تەلەگرام ڤیدۆیەکی دراماتیکی هێرشەکەیان بڵاوکردەوە.
.لە مانگی ۱۰/٢٠٢٠ بۆ مانگی ۱/٢٠٢١ گروپەکە بێ ئەرک بوون و هیچ چالاکیەکیان نەبووە. دواتر لە کەناڵی سابرینەوە پۆستێکی دیکەیان لە ٢٦/١/٢٠٢١ کردەوە و هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر کاروانی سەربازی ئەمریکا ڕاگەیاند و لە مانگی ۲/٢٠٢١ هەمان هێرشیان دوبارە کردەوە.
.لە ۱٦/۲/٢٠٢١ دووبارە کەناڵی سابرین سەری هەواڵێکی شکاند و ڕایگەیاند کە سەرای ئەولیائ دەم بەرپرسن لە هەڵدانی موشەکەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە پێک هاتبوو لە ۱٤ موشەک. دواتر دەزگای هەواڵگیری کوردی چەند کەسکیان دەزگیر کرد و دانیان بەوەدا نا کە ئەوەی لە پشت ئەم موشەکانەوە بووە “کەتیبە سەید ئەل شوهەدا” بووە. بەڵام حوکمەتی ئەمریکا گەشتە ئەنجامی ئەوەی کە میلیشیاکانی “کەتیبە حیزبوڵا و کەتیبەی سەید ئەل شهودا” لە پشت ڕوداوەکەوە بووە.
 
-زنجیرەی فرمان
 
.بەشێکی زۆر لە بەڵگەکان لینکی نێوان سەرای ئەولیائ دەم و ئەسائب ئەهل حەق دەخەنەڕوو. ئەویش بە لێکۆڵینەوە لەو میدیا هاوبەشەی هەیانە و بەڕێوەی دەبەن.
 
.بەشێکی دیکە لە بەڵگەکان ئەوە دەسلمێنن کە لینک و پەیوەندی لەگەڵ سەید ئەل شوهەدا و کەتیبەی حیزبوڵا هەیە.
 
-پەیوەندیەکان و پەیوەستبوون
.سابرین نیوز
.ئەسایب ئەهل حەق، لە کاتێکدا سابرین و کەناڵەکانی دیکە سەر بە ئەسایب هەل حەق چەندین جار ئاماژەیان بە ناوی سەرای ئەولیائ دەم کردوە، بەڵام بۆ جارێکش هیچ کام لە کەناڵەکانی کەتیبەی حیزبوڵا لە (یەکەی ۱۰۰۰۰، کاف و کیان کەی ئێف) ئاماژەیان بەناوی سەرای ئەولیائ دەم نەکردوە. سەرباری ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە سەرای ئەولیائ دەم دەگێڕێت وەک هێرشکردنە سەر کەسایەتی سەربازی ئەمریکا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
 
-تخومە ژێردەسەکان
 
سەرای ئەولیائ دەم خاوەنداریەتی لە کەناڵێکی فەرمی دەکات هەرچەندە زۆر چالاکیان تێدا بڵاونەکردوتەوە بەڵام ئەم کەناڵەی تەلەگرامیان وەک کەناڵێکی ڕەسمی ئەم گروپە چەکدارە سەیر دەکرێت. لەم کەناڵەدا چوار لێدوانی ڕەسمی و یەک ڤیدۆی هێرشکردنی تێدایە لە ٨/۲۰۲۰ بۆ ۳/۲۰۲۱. هەموو چالاکیەکانی سەرای ئەولیائ دەم لەلایەن ئەم کەناڵەوە بڵاودەکرێتەوە کە بینەرێکی زۆری هەیە.