بەپێی بڕیاری حكومەت، لە ٢٥ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات، بەڵام بەهۆی بڕیاردان لەسەر بڕی لێبڕینەكە سبەی مووچە دابەش ناكرێت، چاوەڕوانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی سنورمیدیا دەستی كەوتووە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی لێبڕینی مووچە یان نەهێشتنی لێبڕین دەدات، چونكە پارەی پێویست لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی موچە بە هەردوو جۆری لێبڕینی لە٪٢١و بەبێ لێبڕین.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە، “دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز بەلێبڕینی لە ٢١٪ نابێت، بەڵام دیاری كردنی بڕی لێبڕینەكە ئەنجوومەنی وەزیران لەدوای تاووتوێ كردنی داهاتی خۆی بڕیاری لێ دەدات”.

ئاشكراشی كرد، سبەی مووچە دابەش ناكرێت تاوەكو ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و دابەشكردنی مووچە ڕەنگە چەند ڕۆژێك دوابكەوێت.