نوسینگەی ڕۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی، لەبارەی دەنگۆی كۆبوونەوەی جەماوەری لاهوری شێخ جەنگی لەگەڵ گەنجان ڕایدەگەیەنێت” لەئێستادا هیچ كۆبوونەوەیەكی جەماوەری ڕێك ناخەن”.
دەقی ڕاگەیاندراوەكە:
لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی٧ی٢٠٢١، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بەڕێز هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی ڕێکدەخرێت، لێرەوە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاگادار دەکەین، کە لە ئێستادا کۆبوونەوەی لەو جۆرە لە بەرنامەدا نییە.
بەڕێز هاوسەرۆک سوپاس و پێزانیی تایبەتی هەیە بۆ هەموو دڵسۆزانی یەکێتیی و ئەو جەماوەرە خۆشەویستەی کە لە ڕۆژانی جەژندا ئەرکیان کێشا و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە سەردانی بەڕێزیان کردووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی سەرقاڵی بەڕێزیانەوە بە دۆخی ناوخۆی یەکێتیی و ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان هیچ کۆبوونەوەیەکی فراوان و جەماوەری ئەنجام نادرێت، لە داهاتووشدا بۆ هەر چالاکی و کۆبوونەوەیەک ئاگادارتان دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزدا
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی