سنورمیدیا

 

وابڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوە.

 

سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، جارێكی دیكە كۆدەبنەوە”.

 

وتیشی”كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی و ئومێدیش هەیە بگەنە ڕێككەوتن”.

 

ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی بەبێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتی حزبەكەی دوو كەسی نزیك لەخۆی كردە سەرۆكی دەزگای زانیار و دەزگای دژەتیرۆر، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی.