سنورمیدیا – تایبەت
 
بافڵ تاڵەبانی، نیگەرانە لەوەی تائێستا بەتەواوەتی نەیتوانیوە كۆنتڕۆڵی تەواوی جومگەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكات.
 
سنورمیدیا لە سەرچاوەیەكی باڵای ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە زانیویەتی، لەتەواوی هێزەكانی پێشمەرگە تەنها هێزی كۆماندۆی شێخ جەعفەر، گوێڕایەڵی فەرمانەكانی بافڵ تاڵەبانی دەكەن و فەرماندەكانی دیكەی پێشمەرگە ڕەتی دەكەنەوە هێزەكانیان بخەنە ژێر فەرمانی تاڵەبانی.
 
سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، ژمارەیەكی زۆر لە فەرماندەكانی پێشمەرگە پەیامیان بۆ بافڵ تاڵەبانی ناردووە و پێیان وتووە”هێزی پێشمەرگە بەكار ناهێنین بۆ ململانێی ناوخۆی یەكێتی”.
 
جگە لەوە بافڵ تاڵەبانی، ماوەی سێ ڕۆژە لەهەوڵی ئەوەدایە زۆرینەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە خۆی بكات بە سەرۆك و هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەی بكاتەوە، بەڵام لەكۆی 124 ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، تەنها 32 ئەندام بەڵێنی ئەوەیان داوە بە بافڵ تاڵەبانی، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەبن.
 
پێدەچێت ئایندەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدڵی بافڵ تاڵەبانی نەبێت و هەڵوێستی فەرماندە و سەركردایەتییەكانی یەكێتیش، زیاتر ئەو هاوسەرۆكەیان نیگەران كردبێت.