قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاندووە، دەزگای هەوڵگری عێراق بۆ هەڵبەستنی درۆیەک سەبارەت بە ئاکامی هەڵبژاردنەکان، کاریان بۆتە کۆ کردنەوەی هەواڵ سەبارەت بە گرووپەکانی بەرگری و بەم بۆنەشەوە خەڵک بڕوایان بەم سیستەمە نەماوە.
دەشڵێت: ئێمە داوامان لە پارلەمان کرد لێپرسینەوە لە دەوڵەت و سەرۆک وەزیران بکات و بۆ ئەم کارەش واژۆمان کۆ کردۆتەوە و ناهێڵین ئەم دۆسیە دوا بخرێت.
خەزعەلی دەوڵەتی ئێستای عێراقی بە دۆڕاوترین دەوڵەتی مێژووی عێراق ناو دەبات و دەڵێت: چەندین ملیۆن کەس لە عێراق بە هۆی گرانییەوە ئازار دەبینن و دەوڵەت هیچ ڕێگایەکی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئابووری نییە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، ئێمە ئاشکرا ڕایدەگەینین ئەمریکا دەیەوێت ت فێڵ بکات. فڕۆکە ئەمریکییەکان بە مەبەستی سیخوڕی لە ئاسمانی عێراقدا دەفڕن و بە بیانووی داعشەوە بە سەر سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتەدا زاڵ بوون.