سنورمیدیا – تایبەت
دەزگای پاراستی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئۆرگانەكانی ئەو حزبە لەهەوڵی ئەوەدان ناكۆكییەكانی نێوان هاوسەرۆكانی یەكێتی قوڵ بكەنەوە.
دوای ڕووداوەكانی 8ی ئەم مانگە، بەفەرمی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاگادار كرانەوە كە بەهیچ شێوەیەك لەبارەی كێشەكانی ناوخۆی ناو یەكێتی بۆچوونی خۆیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەرنەبڕن،
سنورمیدیا زانیویەتی لە 6ی مانگەوە فەرمانی ئەوەدەركراوە میدیاكان و سۆشیالمیدیای پارتی لەبارەی لاهور شێخ جەنگییەوە هیچ پۆستێك نەكەن، بۆ ئەوەی هەواداری زیاتر بۆ كۆ نەبێتەوە، چونكە پارتی بۆچوونی وایە ئەوەی دژی حزبەكەی بێت، دۆستی لاهور شێخ جەنگییە.
دوێنێ چوارشەممە دووەم ڕۆژی جەژن، دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری ئەوەی دەركردووە ژمارەیەك پەیج لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دروست بكرێت و هێرش بكەنەسەر لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، بۆ ئەوەی ناكۆكییەكانی نێوانیان قوڵتر ببێتەوە.