سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژە بەوە دەکات دوای جەژن باڤڵ تاڵەبانی گۆرانکاریی لەپۆستە حیزبیەکان دەستپێدەکاتو دەڵێت “بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەی بەعەتا سەراوی داوە بکرێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی”.
سەرچاوەیەکی نزیک لەعەتا سەراوی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بەسنورمیدیای رایگەیاند “بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەی بەعەتا سەراوی داوە لەقەرەبوی ئەوەی لەسەر ئەوان کێشەی زۆری بۆ دروست کراوەو ھەمیشە داکۆکی کارێکی سەرسەخت بوە لەخێزانی تاڵەبانی، چ دژی پارتیو چ دژی گۆڕانو ناوەندی بریارو ھاوپەیمانیو ئەوانی تر، بکرێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیو لێپرسراوی ناوەندی مەکتەبەکانی دەرەوەی یەکێتی”.
سەرچاوەکە ڕونیکردەوە، بافڵ تاڵەبانی پێشنیاری مەکتەبی کۆمەڵایەتی بۆ عەتا سەراوی کردوە لەشوێنی حامیدی حاجی غالی، بەڵام سەراوی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ناوەندی کۆمەڵایەتی رەتکردۆتەوەو جەختی لەناوەندی دەرەوە کردۆتەوە.
سەرچاوەکە رونیشکردەوە کە گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبێتو زۆربەی لێپرسراوی مەڵبەندەکانی یەکێتی دەگۆڕێتو گۆرانکاری ریشەی لەسەرجەم پۆستە حیزبیەکان لە ناو یەکێتی دەکرێت.