بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى بەرزترین پلەى گەرمى شارەکانى کوردستان، بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە (20ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد ” لەپاریزگاى هەولێر لە شارۆچکەى خەبات بەرزترین پلەى گەرمى تۆمارکراوە کە50 پلە بووە و لە پارێزگاى سلێمانى شارۆچکەى دوکان بەرزترین پلەى گەرمى تۆمارکراوە کە 49 پلە بووە و لە کەرکوکیش خانەقین بەرزترین پلەى گەرمى تۆمارکردووە کە 52 پلە بووە و لە دهۆکیش زاخۆ بەرزترین پلەى گەرمى تۆمارکردووە کە74 پلە بووە.