لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کرد و تیایدا دەڵێت، “هیوادارم جەژنی قوربان خێرو خۆشیی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ هەموو موسڵمانان‌و مرۆڤایەتیی، جەژنێكی پڕ بەختەوەری‌و ئاشتی‌و خۆشی بێت بۆ هەموو لایەك، ئەم جەژنە هۆكارێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئارامی‌و سەقامگیری‌و سەرخستنی هەوڵەكانی هەموو لایەنە كوردییەكان بۆ سەركەوتن بەسەر ئالنگارییەكاندا”.

 

دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ عەلی باپیر:

برای بەڕێزم، مامۆستا عەلی باپیر

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە جوانترین پیرۆزبایی لەجەنابتان‌و خێزان‌و خانەوادەی بەڕێزتان دەكەم .

هیوادارم جەژنی قوربان خێرو خۆشیی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ هەموو موسڵمانان‌و مرۆڤایەتیی، جەژنێكی پڕ بەختەوەری‌و ئاشتی‌و خۆشی بێت بۆ هەموو لایەك، ئەم جەژنە هۆكارێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئارامی‌و سەقامگیری‌و سەرخستنی هەوڵەكانی هەموو لایەنە كوردییەكان بۆ سەركەوتن بەسەر ئالنگارییەكاندا .

بەو ئومێدەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ڕۆژەكانی ئەم جەژنە بەئارامی‌و ئۆقرەیی بەسەربەرن .

لەشساغی‌و سەركەوتنی بەردەوام بۆ ئێوەو، بەرەوپێشچوون‌و گەشەسەندنیش بۆ گەل‌و هەرێمەكەمان، هەموو ساڵێك هەر بەخۆشیی .

هەرشادو سەركەوتووبن

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان