بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند “کوردستان پێویستی بە سەرکردەو پێشڕەوێکی مێژوو کرد ھەیە، بەداخەوە تیاماندا بەدی ناکرێت”.
بڵێسە جەبار فەرمان (20ى تەموزى 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد “ھەموو بەناو باڵادەستەکانی کوردو عێراق کەوتنەوە ئاراستەکردنی پیرۆزبایی لە خەڵک و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە و کەمئەندامان، بێ ئەوەی خۆیان بە بەرپرس بزانن بەرانبەر بە ژیان و گوزەرانیان و بێ ئەوەی لە ئازار و دۆخی سەختی ژیان تێ بگەن”.
ئەو سەرکردایەتییەى یەکێتى ئەو بەرپرسانە بەوە تۆمەتبار دەکات کە بەخۆیاندا نەچوونەتەوە و بە تەواوى لە ماناى ئەو وشانە تێ ناگەن کە لە پەیامەکانیاندا ریزى دەکەن.
جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە “کوردستان پێویستی بە سەرکردەو پێشڕەوێکی مێژوو کرد ھەیە، بەداخەوە تیاماندا بەدی ناکرێت”.