سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد و تیایدا هاتووە، “پێکەوە و بەهەوڵی هەموو لایەک وڵاتەکەمان لە گیرگرفتەکانی دەپارێزین”.
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لەپەپامێکی پیرۆزبایی جەژندا بۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت، “بەهەوڵ و هیمەتی هەموولایەک وڵاتەکەمان لەگرفت و کێشە و قەیرانەکان دەربازبکەین”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:
زۆر بەڕێز لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانیی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی موبارەکی قوربانی ئەمساڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و لەخوای میهرەبان داواکارم لەهەموولایەکی موبارەک بکات و ، هاوکاریشمان بێ بەهەوڵ و هیمەتی هەموولایەک وڵاتەکەمان لەگرفت و کێشە و قەیرانەکان دەربازبکەین و، خوای پەروەردگار ڕازیی و، خەڵکەکەشمان شاد بکەین و، بێگومان کۆمەڵگاکەیشمان بەدادگەریی تۆکمەتر و قایمتر دەبێ.