بە بڕیاری، بافڵ تاڵەبانی لە سەرجەم مەڵبەند و مەکتەب و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شوێنە گشتییەکان وێنەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لادەبرێت.

نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە سەرجەم مەڵبەند و مەکتەب و ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی و شوێنە گشتییەکان لادەبرێن و تەنها وێنەی سەرۆک مام جەلال دادەنرێت”.

بەپێی بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی، لە ئەمڕۆوە 19ی تەمموزی 2021. ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و وێنەی هاوسەرۆکانی یەکێتی لادەبرێن.