هەڵۆ ساڵح
بەشی یەكەم
 
پرۆفایلی میلیشیاکانی عێراق دەبێت بە کۆگایەکی بیرەوەری دامەزراوەیی لەسەر گروپە چەکدارە جۆراوجۆرەکان و شێوەی دەرەوەی گروپەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتیەکانی پەیوەست بە میلیشیا عێراقییەکان ، بۆ ئەوەی وەک بیرخەرەوەیەک زەق و نیشانەیەک لە دیاریکردنی چۆنیەتی پەیوەندی ئەم یەکە سەربازی و میلیشایانە بەکاربهێنرێت.
 
ئەم زنجیرە شیکاریە سادە و پڕ ناوەڕۆکە هەوڵی ڕونکردنەوە چالاکی میلیشیاکانی عێراق دەدات کە هەمیشە سەرجەم چالاکیەکانی خۆیان بە نا-ڕونی دەهێڵنەوە و هیچ لایەنێک بەڵگەی پێویست نادۆزێتەوە بۆ ئەوەی پاساوی تاوانبارکردنیان بەشێوەکی شەرعێنراو بخاتەڕوو. ئەم زنجیرە شیکاریانە بەشێوەیەکی کورت و خێرا و هەزمکراو پرۆفایلی سەرجەم میلیشیاکانی عێراق دەخاتەڕوو و هەوڵی شیکردنەوە باگراوندنی پشت میلیشیاکان و ڕێخراوە سەربازیەکانیان دەدات. هەر پرۆفایلێک پێکدێت لە ناوی میلیشیاکە و شیکردنەوەی ناوەکەی و لۆگۆ و شیکردنەوەی سروشت و چالاکیەکانی، لەگەڵ وەڵامدانەوە سێ پرسیاری گرنگ.
 
٭بەشێوەیەکی گشتی، ئایا ئەم گروپانە دەیانەوێت چالاکیەکان و ڕۆڵی خۆیان بشارنەوە لە دەزگا میدیا و دەزگا کۆمەڵایەتیەکان؟.
٭ئایا گروپەکان سەرنجی خۆی چڕ دەکاتەوە لەسەر جوڵە و ئۆپراسیۆنی سەربازی وەک (بۆمب و هەڵدانی موشەکی) یان جوڵەی پارا-سەربازی وەک هێرش و دەستدرێژی و ئاگرنانەوە. یان جوڵەی زانیاری وەک چالاکی میدیای و پڕوپاگەندە و هەروەها ئۆپراسیۆنی کۆمەڵایەتی؟.
٭ئەم گروپانە کێ دەکەنە ئامانج و لەکوێ ئەمانە دەکەن؟. وەک، ئۆپراسیۆنی ناوخۆی دژە ئەمریکا و ئۆپراسیۆنی ناوخۆی دژە بە مۆدێرنەی سیاسی و کۆمەڵایەتی، و ئۆپراسیۆنی سنووربڕی دژ بە سعودیە.!؟.
 
ئەگەر تابلۆکانی هاتوچۆی سەر شەقامەکان ڕۆڵی ڕونکردنەوە بدەن بۆ شۆفێران ئەوا ئەم شیکاریانەش هەوڵی تابلۆی ڕونکردنەوە دەدەن بۆ هاوڵاتی و میدیا و دەزگا سیاسی و ئاسایشی و کۆمەڵایەتیەکان کە میلیشیاکانیش وەک تابلۆکانی هاتوچۆ دەکرێت دەربکەوێت و ئاماژەی ڕون بدەنە دەستەوە کە هەر چالاکیەک دەیکەن کێ لە پشتەوەیە.
 
یەکێکی تر لەو خاڵانەی کە لەم شیکردنەوەدا گرنگی پێدەدرێت “زنجیرە بڕیارە-chain of command” کە نرخاندنێک کراوە بۆ سەرچاوە گشتیەکان و کراوەتە بەڵگە و جوابی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە (کێ فرمان بە گروپە میلیشیاکانی عێراق دەکات کە چی بکە؟، کێ بەرپرسی سیاسی و یاسای چالاکیەکانی ئەم گروپانەیە؟. ئەم گروپانە لەشێوەی لیست شیدەکرێنەوە و پەیوەندی هەر یەکێکیان بەوەی تریانەوە ڕوندەکرێتەوە.
 
خستنەڕووی ئەم پرۆفایلانە دەبێتە میکانزمێکی بەهێز بۆ هەموو ئەوانەی کە تاوانیان بەرامبەر کراوە و میلیشیاکان حەشدی شەعبی بە بەرپرسار لە عێراقدا دادەنێت لە پشت تاوانەکانیانەوە.