لەبەردەم پێشانگای ئۆتۆبێلە بێ سەرەتاكان(علوج) لە شاری سلێمانی دژی بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ دەستبەسەرداگرتینیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دژی بڕیارێكی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان(علوج) خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.
خۆپیشاندانەكە كاتژمێر 5:00، لەسەر ڕێگای تاسڵوجە سلێمانی لەبەردەم پێشانگای ئۆتۆبێلە بێ سەرەتاكان ئەنجام دەدرێت و چاوەڕێ دەكرێت ئەو شەقامە سەرەكییە بگیرێت.