دوای جەژن لیبرینی مووچە هەڵدەگیرێت و مانگی داهاتوو دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبرین دەبێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی وئابوری لە لێدوانێکی تایبەتدا بەسنورمیدیای راگەیاند:”ئیستا بەهۆی پشووەکانەوە ناتوانرێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئیستا بریارەکان بەوجۆرەیە کە لێبرین نەمینێت، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا بریارێکی تر بدریت ئەوا ڕیژەی لێبرینەکە بە دڵنیاییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکەینەوە”.
وتیشی”ئەگەر لێبڕینی موچەش بمێنیت بۆ ٥٪ کەمدەکرێتەوە”.