سنور ميديا
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، هێزەكانی گەریلا لە گۆڕەپانی وەرخاڵێی ئاڤاشین لە ٤ لاوە لە سەربازانی سوپای توركیاندا و لە چالاكیەكەدا ٩ سەرباز كوژران و ٢ سەنگەر و چەكێكی بۆمب هاوێژیش تێكشكێنرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لەبارەی چالاكی هێزەكانی گەریلا و هێرشی سوپای توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە ، ڕۆژی 16ی تەمموز لە گۆڕەپانی وەرخاڵێی ئاڤاشین لە ٤ لاوە لە سەربازانی سوپای توركیاندا و لە چالاكیەكەدا ٩ سەرباز كوژران و ٢ سەنگەر و چەكێكی بۆمب هاوێژیش تێكشكێنرا.
راگەیەنراوەكە بەم شێوەیەیە:
“لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆكانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:
١٦ی تەمموز لە گۆڕەپانی وەرخالێ، ٣ یەكەی سوپای داگیركەری تورك كە ویستیان لە دەوروبەری گەلی شەهید جانشێر بوسە دانێن، لە سەرلەبەیانیەوە لەلایەن هێزەكانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. كاتژمێر ٠٧:٥٠ لە ٤ لاوە چالاكی ئەنجامدرا و لە دگیركەراندرا. بەرەی یەكەم لە سەنگەرێكیدا كە چەكێكی بۆمبهاوێژ و ٦ داگیركەری تێدابوو. لە چالاكیەكەدا ٦ داگیركەرەكە سزادرا، سەنگەر و چەكەكەش لەناوبران. بەرەی دووەم لە سەنگەرێكی دیكەیدا كە ٤ داگیركەری تێدابوو. لەوێ ٣ داگیركەر سزادران و سەنگەرەكە لەناوبران. داگیركەران ویستیان دەستوەردان بكەن، بەڵام بەرەی سێیەم و چوارەم لە داگیركەرانیاندا. دگیركەران كە كوژراوێكی زۆریاندا، پاشەكشێیان كرد. لە كاتی كشانەوەدا داگیركەران لە دەوروبەری تونێلەكانی شەڕ لە وەرخاڵێ ترسێكی زۆریان لێنیشت و سەنگەرەكانیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن. دوای چالاكیەكە هەلیكۆپتەرەكان لەسەر ئاسمانی ناوچەكە گەڕان و سوپای داگیركەری تورك كاتژمێر ٢٠:٣٠ كوژراوەكانیان بە هەلیكۆپتەر لە هەرێمەكە دوورخستەوە.
لە ئەنجامی چالاكیەكەدا كە بە تاكتیكی گەریلای سەردەمی نوێ ئەنجامدرا، لانیكەم ٩ داگیركەر سزادران، ٢ سەنگەر و چەكێكی بۆمبهاوێژ تێكشكێنران و ژمارەیەكی زۆریش لە داگیركەران بریندار بوون.
١٦ی تەمموز سوپای داگیركەری تورك دوروبەری وەرخاڵێی بە ئۆبۆس بۆردومان كرد. لە ئەنجامدا ئاگر كەوتەوە و ئاگرەكە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.
١٧ی تەمموز كاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ – ٠١:٠٠ لە هەرێمی مەتینا هەلیكۆپتەرەكان دەستیان بە جموجووڵ كرد، هەروەها دەوروبەری گوندەكانی كێستە و هرۆرێی كانی ماسێی ناوچەی ئامێدی بۆردومانكران.
١٧ی تەمموز كاتژمێر لەنێوان ٠٠:١٠ – ٠١:٠٠ سوپای داگیركەری تورك بە هەلیكۆپتەر هێرش كردە سەر تونێلەكانی شەڕ لە وەرخاڵێ.
١٧ی تەمموز كاتژمێر لەنێوان ٢٣:٤٥ – ٠١:٠٠ هەلیكۆپتەرەكانی لەسەر ئاسمانی مەرڤانۆس و بانیستا دەستیان بە جموجووڵ كرد.
١٧ی تەمموز كاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٠١:٢٠ سوپای داگیركەری تورك بە تەقەمەنی هێرش كرایە سەر تونێلەكانی شەڕ لە وەرخاڵێ.
لە ئەنجامی هێرشەكاندا هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوت.”