رۆژنامەی مۆنیتەری ئەمەریكی بڵاویكردەوە، ئەگەر هەیە دۆخی یەكێتی ببێتە گرژییەكی درێژخایەن لە كوردستانی عێراق و باس لەوەش دەكات پارتی پاڵپشتی لە بافڵ تاڵەبانی دەكات لە هەوڵی لادانی لاهور شێخ جەنگی.

 

رۆژنامەی ئەلەكترۆنی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریكی لە ڕاپۆرتێكدا باس لەوە دەكات هەوڵی كۆنترۆڵكردنی یەكێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە لەسەر چیرۆكی هەوڵی ژەهرخواردنی بنەڕەتە لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە بەبێ ئەوەی هیچ وردەكارییەك لەمبارەیەوە ئاشكرا بكرێت.

 

هەر بەگوێرەی رۆژنامەكە جگە لەقوباد تاڵەبانی و مەلا بەختیار و كۆسرەت ڕەسوڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش پشتیوانییان لە بافڵ تاڵەبانی كردووە لە لادانی بەرپرسانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی.

 

هەر بەگوێرەی رۆژنامەكە لەئێستادا ئەگەری پەرچەكرداری لاهور تاڵەبانی لەئارادا نییە، بەڵام بۆ داهاتوو ئەگەرێكی رێتێچووە.

 

ئەلمۆنیتۆر لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئەوەشی وتووە دوو هۆكاری سەرەكی لەپشت پێشخستنی كەوتنی لاهور شێخ جەنگین ئەوانیش هێرشی توندییەتی دژی مەسعود بارزانی كە ئەمە هیڵی سوورە لەگەڵ سەنگەرگرتنی لە ئەنقەرە.

 

پاش هەفتەیەك لەڕووبەڕووبونەوەی سیاسی و میدیایی لاهور شێخ جەنگی ئێوارەی 15 تەمموز لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕازی بوو دەستبەرداری “تێكڕای دەسەڵاتەكانی” ببێت بۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و بریاریشە لەماوەی داهاتوودا پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی هەمواربكرێتەوە و لە سیستمی هاوسەرۆكییەوە بكرێتە یەك سەرۆكی كە بۆ بافڵ تاڵەبانی دەبێت.