لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی، ئاشكرایكرد، له رۆژانی پێش جهژندا، زیاتر له 800 تۆن گۆشتی سور رهوانهی بازاڕهكانی سلێمانی كراوه كه 300 تۆنی له جهژنی قوربانی ساڵی رابردو زیاتر بوه.
د. شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایگهیاند: “341 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچوک و 478 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە رەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە کە لەڕوی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاو بوە بۆ بەکارهێنان”.
وتیشی”بڕی چوار تۆن و 850 کیلۆ گۆشتیش لەلایەن تیمی پزیشکی رەتکراوەتەوەو بە رێگەی زانستی لەناوبراوە کە لەڕوی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاو نەبوە بۆ بەکارهێنان.”
رۆژی سێشهممه 20ی تهمموزی 2021، یهكهم رۆژی جهژنی قوربانه كه ماوهی چوار رۆژ بهردهوام دهبێت و موسڵمانان بەو بۆنەیەوە گۆشتی ئاژەڵان دەكەنە قوربانی.