لە چوارقۆڵەوە، لە هەرێمی ئاڤاشین هێرشکرایە سەر سوپای تورکی داگیرکەر و بە دەیان سەرباز کوژران.
ئاژانسی فورات نیوز، بڵاویکردەوە گەریلاکانی هەپەگە دوێنێ هەینی ١٦ی تەموز، لە چوارقۆڵەوە لە گۆڕەپانی وەرخەل لە هەرێمی ئاڤاشین هێرشیان کردوەتە سەر هێزەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و بەو هۆیەوە دەیان سەربازی ئەو سوپایە کوژراون.
سەرچاوەکەی ئاژانسی فورات، ڕاشیگەیاندوە، لە شەڕەکەدا سوپای تورک کوژراوەکانی بە هەلیکۆپتەر گواستوەتەوە، پاشان هەرێمەکە بۆمباران کراوە و فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.