مایکڵ ڕۆبن، نوسەر و لێکۆڵەری ئەمەریکی لە وتارێکدا بەشێک لە وردەکاری ڕووداوەکانی ناو یەکێتی باسکردووە و نوسیویەتی ئیدارەی بایدن حزورێکی جدی نەبووە.
ڕۆبن کە بەوە ناسراوە گرنگی زۆر بە مەسەلەی کورد دەدات پێیوایە، لاهور جەنگی بە گڵۆپی سەوزی ئێران و تورکیا و بێدەنگی ئەمریکا لابراوە، چونکە ڕفتارەکانی لە ماوەی ڕابردوودا بە دڵی هیچ یەکێک لە ئێران تورکیا نەبووە، بەتایبەتی دژایەتی بەرژەوەندی تورکیای کردووە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
سەبارەت بە ئێرانیش مایکڵ ڕۆبن نوسیویەتی، ئێران پێیان باشە مامەڵە لەگەڵ بافڵدا بکەن وەک لاهور.
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەدا باسی هەردوو بەرپرسە تازەکەی دژەتیرۆر و دەزگای زانیاری کردووە و وتویەتی پێشینەی ئیسلامیان هەیە.