سنورمیدیا
 
لاهور شێخ جەنگی، لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەنها دەسەڵاتی دارایی ڕادەستی هاوسەرۆكەكەی بافڵ تاڵەبانی، كردووە.
 
سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، لەبارەی ئەو نوسراوەی مەكتەبی سیاسی كە باسی ڕادەستكردنی هەموو دەسەڵاتەكانی لاهور شێخ جەنگی دەكات بە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند”لە كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 15ی ئەم مانگە، لاهور شێخ جەنگی، بەخواستی خۆی تەنها دەسەڵاتی مەكتەبی دارایی ڕادەستی بافڵ تاڵەبانی كردووە”.
 
وتیشی”لەناو مەحزەری كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی تەنها، باسی ڕادەسكردنی دەسەڵاتی دارایی كردووە”.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ نوسراوێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوكرایەوە، كەباس لەوەدەكات هەموو دەسەڵاتەكان لە لاهور شێخ جەنگی وەردەگیرێتەوە و دەدرێت بە بافڵ تاڵەبانی.