برێت مەکگۆرگ راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا لە بەغداوە گەشتوەتە شاری سلێمانی و تەوەری سەرەکی سەردانەکەی کێشەکانی یەکێتییە.
بەپێی زانیارییەکای سنورمیدیا، برێت مەکگۆرک پێش هاتنی بۆ سلێمانی قسەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و پارتی کردووە دەستوەردانی زۆر نەکەن لە کێشەکانی ناو یەکێتی.
هەروەها تورکیا لەم سەروبەندی کێشەکانی یەکێتی هەوڵیداوە چەند بنکەیەکی میت لە سنوری سلێمانی بکاتەوە بەڵام ئەمریکا ئاگاداری ئەو هەوڵە بووە و قبوڵی نەبووە بۆیە هەوڵەکەی تورکیا سەرکەوتوو نەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی سنورمیدیا، ئەمریکییەکان پەیامیان ناردووە بۆ یەکێتی کە رێگریکردن لە میدیا وئازادی ڕادەربرێن هێڵی سورن و کەس بۆ نییە هیرشبکاتە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکاران.